بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2014-04-23 , چوار شه‌ممه‌
بۆ ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت چالاك بێت له‌م سه‌رده‌مه‌ نوێیه‌دا كه‌ سه‌رده‌می نه‌خشاندتی وێب سایته‌، زۆر گرنگه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌ خێرایی بكرێته‌وه‌، مه‌گه‌ر بێزار نه‌بویته‌ له‌وه‌ی هه‌ندێ جار ماڵپه‌ڕێك ده‌كه‌یته‌وه‌ بێزار ده‌بیت له‌ چاوه‌ڕوانی به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ناكرێته‌وه‌، به‌ڵێ چه‌ند كارێك هه‌یه‌ گه‌ر ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌وه‌ مێوانانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بێزار ناكه‌یت و هانیان ده‌ده‌یت كه‌ جارێكی كه‌ سه‌ردانیت بكه‌نه‌وه‌



چه‌ن ڕاستیه‌ك له‌سه‌ر خێرایی ماڵپه‌ڕ

  • به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر ته‌نها 15 چركه‌ چاوه‌ڕوانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌كات تاكوو بكرێته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌كرایه‌وه‌ یه‌كسه‌ر دایده‌خات، ئه‌م كاته‌ بۆ خاوه‌ن مۆبایل زۆره‌ چونكه‌ ناتوانێت ئه‌وه‌نده‌ سه‌بر بكات به‌لكوو ته‌نها 3 چركه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كات
  • گووگل ڕیزبه‌ندی ماڵپه‌ڕه‌كان به‌ پێی خێرایی ئه‌ژمار ده‌كات
  • خێرایی ماڵپه‌ڕ مێوان به‌ ڕێژه‌ی 75% زیاد ده‌كات


1- كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی وێنه‌كان

گرنگترین و یه‌كه‌م شت كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قه‌باره‌ی هه‌موو وێنه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌ ، مه‌به‌ستم وێنه‌ی بابه‌ته‌كان نیه‌ به‌لكو ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ له‌ دیزاینی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تدا به‌كارت هێناوه‌، ئه‌م كاره‌ش ئه‌وه‌نده‌ گران نیه‌ به‌لكو ئه‌توانی وێنه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا پاشكه‌وت بكه‌یت و به‌ یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی وێنه‌ كه‌میان بكه‌وه‌ ( من به‌رنامه‌ی Right Click Image Converter به‌كارده‌هێنم )

2- ڕووبه‌ری وێنه‌كان

له‌كاتێكدا ده‌ستكای وێنه‌یه‌ك ده‌كه‌ت و ڕووبه‌ری وێنه‌كه‌ ده‌گۆڕی پێویسته‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ی به‌ ڕێژه‌یه‌كی یه‌كسان بیگۆڕیت تاكوو وێنه‌كه‌ به‌ جوانی ده‌ر بكه‌وێت، ئه‌م كاره‌ش به‌ فۆتۆشۆب ده‌كرێت

3- سوودوه‌رگرتن له‌ پاشكه‌وتكردنی وێنه‌كان له‌ ویبگه‌ر

شتێك هه‌یه‌ له‌ ویبگه‌ره‌كاندا پێی ده‌وترێت cache واتا كه‌ هه‌ر ماڵپه‌ڕێكت كرده‌وه‌ هه‌موو وێنه‌كان پاش پاشكه‌وتكردن ده‌ریده‌خات، دواتر كه‌ په‌ڕه‌یه‌كی ترت كرده‌وه‌ له‌ هه‌مان ماڵپه‌ڕ هه‌موو وێنانه‌ی كه‌ پێشتر كراوه‌ته‌وه‌ و جارێكی تر پاشكه‌وتی ناكات ڕاسته‌وخۆ ده‌ریده‌خات ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ هۆی خیراتركردنی ماڵپه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌مه‌ چۆن سوودی لێوه‌ربگیرێت؟ پێویسته‌ وێنه‌كان جێگیر بن واتا هه‌ر په‌ڕه‌و كۆمه‌ڵه‌ وێنه‌یه‌ك له‌ خۆ نه‌گرێت به‌لكوو ئه‌و وێنه‌یه‌ ( بۆ نموونه‌ بانه‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ) له‌هه‌موو په‌ڕه‌كاندا هه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ بێت.

4- كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان له‌ CSS دا

گه‌ر پێویسبوو كه‌ وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ دابنێی له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌تدا ئه‌وه‌ باشترین ڕێگا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیكه‌یته‌ چه‌ن وێنه‌یه‌كی بچووك و له‌ به‌شی CSS دایبنێی چونكه‌ ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ له‌ CSS داده‌نرێت گرنگێكه‌ی له‌وه‌یه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌ر ده‌كه‌وێت و دواتر ئه‌و وێنانه‌ ده‌رده‌كه‌ون

5- كه‌م به‌كارهێنانی جاڤا سكریبت

به‌كارهێنانی جاڤاسكریبت پێویسته‌ له‌كاتی زۆر پێویسته‌ به‌كاری به‌كاریبهێنی چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی خاو كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ بۆیه‌ ئاگاداربه‌ جاڤاسكریبت ئه‌وه‌نده‌ به‌كارمه‌هێنه‌

ئه‌مه‌انه‌ به‌شێك بوون له‌و خاڵانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌كاتی دانانی ماڵپه‌ڕدا ئاگاداری بین گه‌ر ئێوه‌ش شتی تر ئه‌زانن له‌م باریه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ كۆمێنتێكدا بینوسن

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

جه‌ژنی قوربانتان پیرۆز بێت
سايتى Clone Site بۆ سكریپتی ماڵپه‌ڕه‌ به‌ناوبانگه‌كان
ماڵپه‌ڕی باران - كه‌ش وهه‌وای كوردستان

Share