بابه‌تی هاوشیوه‌
نوسیتی: karwanpro / ڕێكه‌وتی: 2013-10-14 , دووشه‌ممه‌
دیاره‌ هه‌ر زمانێكی پرۆگرامسازی ئه‌توانرێت حاسیبه‌ی پێ دروستبكرێت به‌ڵام بیرۆكه‌یه‌كی نوێ بۆ دروستكردنی حاسیبه‌ ئه‌م جاره‌ شێوازێكی تره‌ ئه‌ویش له‌ یه‌ك دێڕدا هه‌رچییه‌ك بنوسی ڕاسته‌وخۆ بۆت له‌یه‌ك ئه‌داته‌وه‌ بۆیه‌ له‌م وانه‌دا شتێكی نوێ فێرده‌بین له‌ مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ر ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی كۆدێكه‌ كه‌ خۆت دایبنێیت له‌كاتی كاركردنی به‌رنامه‌كه‌ .. فه‌رموون

بابه‌تی ئه‌م جاره‌ كۆدی RunScriptCode ــه‌ كه‌ تۆ كۆدێك ئه‌نوسی و دواتر جێبه‌جێی ده‌كه‌یت له‌ كاتی كاركردنی به‌رنامه‌كه‌

سه‌رتا EditBox دروست ده‌كه‌ین بۆ نوسینی كۆده‌كه‌ ، ئێمه‌ له‌م پرۆژه‌دا كۆدی حاسیبه‌ ئه‌نوسین بۆ نموونه‌ ئه‌نوسین 3+6-9*8/5 كه‌ ئه‌و ئه‌نجامی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌مان بۆ ده‌ربخات ، ئه‌م EditBox ـه‌ نرخێكی بۆ داده‌نێین كه‌ له‌م پرۆژه‌دا ناویمان ناوه‌ string$ ئێستا ئه‌گه‌ر بڵێن بۆ نموونه‌

Code
code$='MaxMath='+string$


لێره‌دا نرخێ ئه‌و code$ ـه‌ ئه‌كاته‌ ووشه‌ی MaxMath دواتر هێمای = و دواتر ئه‌وه‌ی له‌ EditBox ـه‌كه‌ نوسراوه‌ كه‌ هاوكێشه‌یه‌كه‌.
ئێستا ئه‌مه‌ خۆی ده‌بێته‌ كۆدێك به‌ناوی code$ بۆیه‌ له‌ جێبه‌جێمان كرد ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامه‌كه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌خات به‌ ناوی MaxMath ئه‌مه‌یش به‌م كۆده‌ ده‌كرێت
Code

RunScriptCode("code$","0")

ته‌ماشا بكه‌ RunScriptCode واتا ئه‌وسكریپته‌م بۆ جێبه‌جێبكه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی دراوه‌تێ ئه‌ویش كه‌ code$ ، ژماره‌ 0 واتا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بوو له‌ كۆده‌كه‌ ئه‌و به‌بێ ده‌نگی بمێنێته‌وه‌ و هیچ ڕوونه‌دات ته‌نها كۆده‌كه‌ جێبه‌جێنابێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌كه‌ت گۆڕی به‌ 1 ئه‌وه‌ په‌یامێك بۆ ده‌رده‌خات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م كۆده‌ هه‌ڵه‌ی تیایه‌

دواتر نرخی MaxMath كه‌ ده‌كاتی ئه‌نجامی هاوكێشه‌كه‌ ئه‌توانی له‌ تێكستێكدا ده‌ریبخه‌یت به‌م كۆده‌
Code

DisplayValue("Text","MaxMath")


ئه‌وه‌ی ماوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن وابكه‌یت له‌ EditBox ـه‌كه‌ جگه‌ له‌ ژماره‌ و هێماكانی هاوكێشه‌ وه‌كوو + و * و / و - و ^ و ئه‌وانی تر نه‌نوسرێت ، ئه‌وه‌یان تۆ هه‌وڵی بۆ بده‌ ، منیش له‌ بابه‌تێكی تردا ئه‌ینوسم

هه‌ر خۆشبن و جه‌زیشتان له‌ ئێستاوه‌ پیرۆز بێت

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ لێره‌وه‌ دابگره‌

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

Multimedia Builder چیه‌؟
دروستكردنی كاتژمێری (چاڵمه‌) به‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر
وه‌رگێڕی ئینگلیزی بۆ كوردی هاوشێوه‌ی گووگل

Share